پەیامی پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئیستەر (قیامەی حەزرەتی مەسیح)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان، بەتایبەتی ڕەوەندی کوردی لە دیاسپۆرا دەکەین.
جەژنی ئیستەر، کە هێمایە بۆ ژیانەوە، هیوا و سەرکەوتنی ژیان، دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی پەیامی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان. ئێمە وەک ژنانی کوردستانی لە دیاسپۆرا، هەمیشە شانازی بەو فرەکەلتووری و فرەئایینییەی کوردستانەوە دەکەین کە وەک تابلۆیەکی جوان، هەموومانی لەژێر سایەی مرۆڤدۆستیدا کۆکردووەتەوە.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو خێزانەكان، و قووڵبوونەوەی ڕوحی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان نەتەوە و ئایینەکاندا. ببێتە هۆكاری بەدیهاتنی ئاشتییەکی سەرتاسەری لە جیهان و ناوچەکەمان.
جەژنی هەمووان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
٥ی٤ی ٢٠٢٦