پەیامی پیرۆزبایی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بۆ دایکانی سەربەرزی کوردستان لە نیشتمان و لە دیاسپۆڕا

پەیامی پیرۆزبایی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بۆ دایکانی سەربەرزی کوردستان لە نیشتمان و لە دیاسپۆڕا



بەبۆنەی ڕۆژی دایکەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی دایکان دەکەین. بەتایبەت دایکانی سەربەرز و ماندوونەناسی کورد.
ئێوە نەک تەنیا کۆڵەکەی خێزان، بەڵکو یەکەم قوتابخانە، و پارێزەری ڕاستەقینەی زمان، کولتوور و ناسنامەی نەتەوەکەمانن لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن.

دایکی کورد؛ هێمای خۆڕاگریی، و لە مێژوودا هەمیشە نموونەی فیداکاری بووە.
لە تاراوگە و دیاسپۆڕا، ئاشکرایە کە دایکانی ئێمە ئەرکێکی قورستریان لەسەر شانە، ئەویش پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و پابەندە بە ڕەگ و ڕیشەی نیشتمانەوە.

لەم ڕۆژەدا، سەری ڕێز دادەنەوێنین بەتایبەتی بۆ دایکی شەهیدان،،کە جگەرگۆشەکانیان بوونە قوربانی خاکی نیشتمان، دایکانی تاراوگە، کە لە غەریبیدا بە ئەوینەوە زمانی کوردییان لە زهنی منداڵەکانیاندا گەشەپێداوە. هەروەها ژنانی تێکۆشەر، کە لە پێناو یەکسانی و مافەکانی ژناندا لە سەنگەری خەباتدان.

هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژ بۆ هەموو دایکان دەخوازین. شاد و سەرفراز بن.

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی

١٠ی ئایاری ٢٠٢٦