ڕێكەوتی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦; شیرین زەكی سەرۆكی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی سەردانی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانی كرد و لەلایەن د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمانەوە، بە گەرمی پێشوازی لێكرا. لەمیانی دیدارەكەدا، تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی هەردوولا، و جەخت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكان كرایەوە.هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش كرا. لەكۆتاییدا، سەرۆكی فێدراسیۆنی ژنان، ڕێز و سوپاسی پێشكەش بە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان كرد، لەبەرامبەر هاوكاری و پشتیوانی بەردەوامی بەڕێزیان بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی كارەكانی فێدراسیۆنی ژنان.