top of page

دەربارەی ئێمە

wrld1.png

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، ناوەندێکە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی کورد لە وڵاتانی ئەورووپا و دەرەوەی وڵات، تایبەتە بە بەهێزکردنیان لە بوارەکانی ڕوانگە و پیشەکانیان و هەروەها پێگەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر یەکسانی نێوان ئافرەت و پیاو لە شوێنی کار و لە ناوخۆدا.

 

 ئەرکەکانی KDWF بریتین لە:

  -  هاوکاریکردنی ژنانی دەرەوەی وڵات بۆ پێشخستنی پیشە و پەروەردەی خۆیان لە ڕێگەی ژینگەی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ڕۆشنبیری لەوانەش وۆرکشۆپی پیشەیی، کلاسی زمان، پێشانگای هونەری و فێستیڤاڵەکان.

   - پێشخستنی یەکسانی ڕەگەز و بەهێزکردنی ژنان بۆ ئەوەی دەنگیان لە هەموو بوارەکاندا ببیسترێت جا چ کۆمەڵایەتی بێت یاخود پەروەردەیی،  سیاسی، یان بواری داهێنەرانە.

   - خزمەتکردنی ئەو کەسانە کە بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە لە وڵاتی خۆیاندا تووشی زەبر و زەنگ بوون، ئەوانەی کە تووشی هەر جۆرە توندوتیژییەکی رەگەزی دەکرێن یان کراون.

 

فێدراسیۆن بۆ چارەسەرکردن و ڕاستکردنەوەی کێشەکانی ژنان لە هەردوو کوردستان و دەرەوەی کوردستان کاردەکات و ئەم کارکردنە هیچ سنوورێکی نیە،  ئێمە بۆ خزمەتکردنی دۆزی ژنی کورد بوونمان هەیە، بەبێ گوێدانە هەر فاکتەرێکی جیاکەرەوە.

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لەسەر یەکگرتوویی گەشە دەکات و لە خواستە بەکۆمەڵەکانی ئەو کەسانە دروست دەبێت کە بە پەرۆشەوە داکۆکی لە ماف و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان دەکەن. خۆبەخشەکان کە بە قووڵی پابەندن بە دۆزی بەشداری ژنان بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک، لە ژێر ئاڵای فیدراسیۆندا کۆدەبنەوە، بە هاوبەشی کاردەکەن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانەتر.

هەروەها فیدراسیۆن ئامانجیەتی تۆڕێک لە ڕێکخراوەکان دروست بکات وە یان هاوبەشیان لەگەڵ بکات کە لەگەڵ ئامانج و فەلسەفەی KDWF بگونجێت. ئێمە دان بە ئەرکی خۆماندا دەنێین کە چالاکانە لەگەڵ ڕێکخراو و دامەزراوە هاوبیرەکاندا بەشدار بین، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەگەڵ ئامانج و ئامانجە سەرەکییەکانی فیدراسیۆن هاوتەریبن. ئەمەش بریتییە لە پێکهێنانی تۆڕ و هاوبەشی ڕاستەوخۆ و هاوکاری ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە هاوبەشی دیدگای ئێمەن و تایبەتن بە دۆزی هاوبەشی پێشخستنی مافەکانی ژنان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

bottom of page