top of page

چالاکوانانی تورکو هاوپەیمانی لەگەڵ فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی دەکەن
لەبەردەوامی کار و چالاکیەکانی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاندا، خاتوو شیرین زەکی و خاتوو شەهێن زاد ئەحمەد
لەگەڵ دوو خاتوونی چالاک و دیار، بەناوەکانی جووتا، و میرا ڕایسکیلا، بەرپرسانی چالاکیە مەدەنیەکانی ئەم شارە، کۆبوونەوە و باسێکی تێر و تەسەلیان لە بارەی پێکهاتن، و بەرنامە، و ئامانجەکانی فیدراسیۆن کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا دووای ئاشنابوون بە بنەماکانی فیدراسیۆنی ژنان، و وتوێژکردن، بەڵێنی ڕێکەوتنی کار و هاوکاری بەمەبەستی بەردەوامی کار و چالاکی هەمەجۆر و دابینکردنی داهاتوویەکی ڕوون و گەش بۆ ژنانی کورد واژۆ کرا.
24ê rbna 2024an
bottom of page





