
٢٢ ی نیســانی ٢٠٢٤ یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی!
٢٢ ی نیســانی ٢٠٢٤ یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی!
بە میوانداری ڕێزدار مەسرو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسانی جیهانی لە وڵاتانی ئەوروپا، وڵاتە عەرەبیەکان، و ئەفەریقا و ژمارەیەکی دیاریکراو بە ئۆنلاین، و چەندین کەسایەتی دیاری کورد و بیانی یادی ١٢٦ ســاڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە هەولێری پایتەختی کوردستان بەرزڕاگیرا!
شاندی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستان کە پێکهاتبوون لە شیرین زەکی سەرۆکی فیدراسیۆن، و هەردوو ئەندامانی بەڕێوەبەری دەریا قادر خۆشناو، و هێوا فارس حسین وەک ئەندامانی کۆنگرە، چاودرێر بەشدارییان لەم یادکردنەوەیەدا کرد.
شایانی بیرهێنانەوەیە یەكەم ڕۆژنامەی کوردی ١٢٦ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ ی نیسانی ١٨٩٨ لەژێر ناوی “ڕۆژنامەی كوردستان” لە لە شاری قاهیرەی پایتەختی ویلایەتی میسری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرچوو.
بابەتەکانی ڕۆژنامەی کوردستان گرنگیدان بەسەربەخۆیی کوردستان، هاندان و گەشەپێدانی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی بوو لە ناو هاوڵاتیانی ناوەوەی کوردستان دا.
ڕۆژنامەی كوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە ٣١ ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.
ژمارە ١-٥ ی لە قاهیرە، ٦-١٩ لە شاری جنێفی سویسرا ، ٢٠-٢٣ لە قاهیرە و ژمارە ٢٤ لە لەندەن و لە ٢٥-٢٩ لە باشووری ئینگلتەرا، و ژمارە ٣٠-٣١ لە جنێف بڵاوکراوەتەوە.
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی
کوردستان- هەولێر







22ê nsna 2024an





