
پیــرۆزبایی فییدراســیۆنی ژنانی دیاســــپۆڕای کوردســـتانی بەبۆنەی ٢ ی ڕێبەندان ســاڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان.
پیــرۆزبایی لەسەرجەم گەلی کورد و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان دەکات بەبۆنەی ٧٩ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.
کۆماری کوردستان لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لەسەر دەستی پێشەوا قــازی محمد، وەک سەرۆک کۆمار و لەلایەن حیزبی دیموکڕاتی کوردســتانی ئێران وەک دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی ڕاگەیەندرا، و شاری مهاباد وەک پایتەختەکەی دیاریکرا، کە بە کۆماری مهابادیش ناوی دەبرێت.
دەوڵــەتی سەربەخۆی کـــوردی، و کۆمــاری کوردســتان لەدێـرزەمانەوە خەون و خواســتی لەمێژینەی گەلی کورد بووە، هەر لەیەکەم ســاتی دامەزراندنیـەوە ویســت بەرژەوەندییان بۆ خزمــەتکردنی نەتــەوە و نیشــتیمان بووە.
هەروەک لەمانیفێســتێکدا ئامانجەکانیان بۆ گەلی کورد خســتەڕوو کە ئەمانە بوون؛
-زمانی کوردیی بکرێتە زمانی ڕاگەیاندن و خوێندن و دام و دەزگان، ئەمەش پاراستنی بنەما نەتەوەییەکانە.
-ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان.
-ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن.
-یەکگرتوویی و یەکتر قبووڵکردن، واتا یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان.
-یەکسانی، واتا یاسایەک ھەبێت کە مامەڵەی کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان وەک یەک بکات.
ژنان لە کــۆماری کوردستاندا ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبوو، شان بەشانی پیاوان لەمەیدانی سیاسەت خەباتیان دەکرد.
نەهێشتنی نەخوێندەواری بڕیارێکی گرنگ بوو لەلایەن حکوومەتەوە، کە بوو بە هۆکاری بووژانەوەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، خوێندن لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمار بە زۆرەملێ کرا و هەتا ئەو ڕادەیەی کە کۆمەڵێک خوێندکار رەوانەی دەرەوە کران بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا تەواو بکەن.
هاندان و بەشارستانیکردنی کۆمەڵگە لەسەر بناغەی بیری ناسیۆنالیزمی کورد کە بنەماکانی لەسەر خاک و زمان و دەوڵەت بوو لەلایەن سەرۆک کۆماری کوردستانەوە قازی محمد چەکەرەی کردبوو، هاوکات بواری ئابووری و فەرهەنگی لە ماوەی تەمەنی کۆماری کوردستان رووی لە گەشەسەندن کرد، و گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوکراوەکان پەرەیانسەند و چاپخانە دامەزرا، نموونەیەکی مێژوویی و بەرچاوی ئەو سەردەمە ڕۆژنامەی کوردستان بوو کە زمانحاڵی کۆماری مەهاباد بوو.
شایانی باسە، کۆماری کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پارچەکانی کوردستان، راگەیاندرا و یەکەم کابینەی دەوڵەت لە سەرۆک وەزیران و ١٤ وەزیر و وەزارەت، پێکهاتبوون.
کۆماری کوردستان بە پاڵپشتی سوپای سۆڤیەت راگەیەنرا، بەڵام پشتی بە هێزی سەربازی خۆیی بەست و سوپای کۆمار دامەزراو کە بەشێکی پێکهاتبوون لە هێزی بارزانییەکان بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی، و محەمەد حوسێن سەیفی قازی وەک وەزیری جەنگ، و هاوکات پلەی جەنەڕاڵ بەخشرایە مەلا مستەفا بارزانی.
ئەو سوپایە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی سوپایەکی نیشتمانی تێدا بوو، و بە شێوەیەکی سەردەمیانە رێکخرابوو، بۆ پارێزگاری لە سنوورەکانی کۆماری کوردستان.
لەدووای کۆماری ئاراراتی باکوری کوردستان کۆماری مهاباد لەسەدەی بیستدا و لە سەردەمێکی سەخت و دژواردا دامەزرا. بەڵام لەسەردەمی کۆماری کوردستان کە بە سیستەمێکی تۆکمە، و بە ڕێک و پێکی کارو بارەکان بەڕێوەئەچوون، ئاسایش و ئارامی باڵی بەسەر ناوچەکاندا کێشابوو بەجۆریک کە لەم ماوەکورتەدا هیچ تاوانێکی تێدا تۆمار نەکرا و سەلماندی کە کورد ئەگەر دەسەڵاتی سیاسیی هەبێت، دەتوانێ ببێتە نموونەیەکی ئارام و شارستانییانە بۆ ناوچەکە و دەوروبەری.
فیدراســـیۆنی ژنـــانی دیاســـپڕای کوردســـتانی
چوارشەممە
٢٢/١/٢٠٢٥
22ê rbna 2025an





