top of page
< Back

ساڵیادی ٧٨ ساڵەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان

کوردی

٢ ی رێبەندان وەرچەرخانێکی مێژویی لە سەروەری گەلەکەمان

٧٨ ساڵ پێش ئێستا لەشاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرکردەو کاریزمایەکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی دادوەر (قازی محەمەد) دوای قبووڵی ئەندامەتی لە کۆمەڵەی ژێ. کاف. و کاریگەریی لەنێو ئەو ڕێکخراوە دا، بە پێی هەلومەرجە و پێویستییەکان، قازی محەممەد لەگەڵ زۆربەی تێکۆشەرانی ژێ. کاف لە دڕێژەی دا، حیزبی دێموکراتی کوردستان یان دامەزراند.

پێشرەویەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە کاریزماکەی بە تایبەتیش لە ناوچە ئازادکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو سەردەمە فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی گفتوگۆو دانوستانەکان بگاتە ئاستی دروست بونی کیانێکی کوردی لەگەڵ سۆڤیەتی ئەوکات، هەرچەندە بەهۆی قارەمانێتی پێشەوا قازی محمد هەوڵی بونی بەشێکی کوردستان لە دەوڵەتی ئازەری کە ئەو کات لەسەر دەوڵەتی سۆڤیەت دروست بو هەرەسی هێنا و هەوڵێکی نەزۆک بو و وای کرد کە سۆڤیەت لەم بڕیارەی پەشیمان ببێتەوەو ناچار بو کە دەسەڵاتی کوردی وەکو دەسەڵاتێکی سیاسی کاریگەری ناوچەکە بناسێنێت.

هەر بۆیە هەوڵ و پێداگیریەکانی پێشەوا لەسەر مافە رەواکانی گەلەکەی و بەدیهێنانی ئامانجی حیزبی دیموکرات دەسەلاتە سیاسیەکەی رۆژهەڵاتی بو بە کۆماری کوردستان گۆڕی و رۆژی ٢٢کانونی دوەمی ساڵی ١٩٤٦ کۆماری کوردستان لەسەر دەستی پێشەوا قازی محمد راگەیەنرا.

لەم یادە پر شکۆیەی سەروەری و کۆڵنەدانی گەلەکەمان فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ٧٨ساڵەی راگەیاندنی کۆماری کوردستان بەرزو پیرۆز رادەگرێت و دەخوازێت ئەم یادە ببێتە درەوشانەوەو کڵپەسەندنی شۆڕشی گەلەکەمان لە رۆژهەڵات و پارچەکانی تری کوردستان و نیشتمانێکی ئازادو سەربەخۆ بەدی بێت.

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

22ê rbna 2024an

bottom of page