top of page
< Back

شاندێكی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و ره‌وه‌ندی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانیان کرد.


شاندێكی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و ره‌وه‌ندی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانیان کرد.


‌ به‌ڕێزان (شیرین زه‌كی) سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و (ژیان قادر سورچی) سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانیان کرد و لەلایەن بەرێز ( د.خانزاد ئەحمەد) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌ن، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.


له‌ دیدارەکەدا، ئاماژە بەکارو چالاکییەکانی فێدراسیۆن کرا و ڕۆڵ و کاریگەرییان لەلایەن بەرێز د.خانزاد بەرز نرخێندرا، بەتایبەت دەستخۆشی‌ له‌ فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی‌ كرد كه‌ وه‌ك رێکخراوی نێودەڵەتی توانیان لە رێگەی ٤٥٠ چاودێری نێودەوڵەتییەوە چاودێری پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگاکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە) بكه‌ن و ڕۆڵێکی کاریگەر وبەرچاو لە چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ببینن.

هه‌ر له‌ میانی دیدارەکە‌دا، گفتوگۆ لەسەر بابەتی گه‌شه‌پێدانی ژنان و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش كرا.


6ê mjda 2024an

bottom of page