top of page
< Back

ئەندامێكی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لەلایەن شاژنی نەرویجەوە ڕێزی لێگیرا.


ڕێكەوتی ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥; خاتوو ئەڤین حاجی ئەندامی بەڕێوەبەری كۆمیتەی نەرویجی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، لەلایەن شاژنی نەرویجەوە (خاتوو سۆنیا) لە کۆشک بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

خاتوو ئەڤین بەهۆی کار و پابەندبوونەکانیەوە بەکاری مرۆیی و ڕێکخراوەیی و ژنانەوە، ڕێزی لێگیرا.

ئەم ڕێزلێنانە شەرەفێکی گەورەیە نەک تەنها بۆ خاتوو ئەڤین، بەڵکو بۆ هەموو کورد، بەتایبەت بۆ ژنانی کورد و دەبێتە فاكتەرێك بۆ زیاتر پێشخستنی توانا و لێهاتووی ژنانی كورد لەدیاسپۆرا.

وەك فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی پیرۆزبایی لە خاتوو ئەڤین دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.



13ê mjda 2025an

bottom of page