
پیرۆزبای فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە ئەلێکسەندێر ستوب سەرۆک کۆماری نوێی فینلەندا
پیرۆزبای فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە ئەلێکسەندێر ستوب سەرۆک کۆماری نوێی فینلەندا
بەرواری ٢٨/ ١ / ٢٠٢٤ یەکەم خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری فینلەندا بە ڕێوەچوو وە لە ئەنجام دا ( ئەلێکسەندێر ستوب ) سەر بە پارتی هاوپەیمانی توانی زیادترین دەنگ بە دەست بهێنێت کە بریتیی بوو لە ٢٧.٢٪ وە (پێکا هاڤیستۆ) سەر بە حیزبی سەوز ٢٥.٨٪ـی دەنگەکانی بە دەست هێنا بەڵام بە هۆی ئەوەی ڕێژەی دەنگەکانیان نەگەیشت بە ڕێژەی یاسای کە بریتییە لە ٥٠٪ بۆیە بەرواری ١١ / ٢ / ٢٠٢٤ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان ئەنجام درا وە ( ئەلێکسەندێر ستوب ) توانی ڕێژەی ٥١.٦٪ دەنگەکان بە دەست بهێنێت و توانی ببێتە سەرۆک کۆماری نوێی فینلەندا, ئێمەش وەکو فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی پیرۆزبای لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
11ê sbta 2024an





