
بێریڤان ئیماز لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی کۆڵن
ئەمڕۆ بێریڤان ئیماز لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی کۆڵن بە نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و سەربكەوێت.
خاتوو خوناو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی دەڵێت: ئەو یەکەم کەس بوو کە چاوم پێی کەوت کاتێک بەرەو گردبوونەوەکە دەڕۆیشتم دوای داخستنی دەنگدانەکان، بەڵام دۆخە سەختەکە، بە لەبەرچاوگرتنی هاوپەیمانی لایەنە ئەڵمانییەکان دژی ئەو، وایکرد هەست بکەم ئەنجامەكان چۆن دەبن.
من پێم وایە ئەم هەڵبژاردنانە تاقیکردنەوەی پرەنسیپی دیموکراسی لەناو پارتە ئەڵمانییەکان و ڕێزگرتنیان لە ئازادی و بۆچوونی دەنگدەران، تەنانەت ئەوانەی بە ڕەچەڵەک کۆچبەریش بوون. بێگومان شکستیان هێنا.
کاتێک لەگەڵ ئاراستە جیاوازەکانیان هاوپەیمان بوون و پێکەوە وەستان بۆ شکستپێهێنانی کەسێک کە لە قۆناغی یەکەمدا زۆرینەی بەدەستهێنابوو، دەبوو ڕێزیان لەو سەرکەوتنە بگرتایە و بەرگرییان لێبکردایە ئەگەر بەڕاستی باوەڕیان بە ئازادی بیروڕا و دیموکراسی هەبووایە.
دیسانەوە باوەڕم بەوە نییە کە دیموکراسی و ئازادی بیروڕا لە هیچ وڵات و شوێنێکدا بوونی هەبێت جگە لە سنوور و فەزای سنووردار و دیاریکراو.
سەرەڕای ئەوەش، پێزانینی قووڵی خۆم ئاراستەی خاتوو بێریڤان ئیماز و دەستکەوتەکانی دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ژیانی سیاسیدا لە پۆستی باشتردا.
29ê îlna 2025an









