top of page
< Back

بەرزڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لەلایەن فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردســتانی نەرویج

لەیادی ٨ی مارسدا دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردســتانی نەرویج کە پێکهاتبوون لە خاتوو دەریا خۆشناو بەرپرسی کۆمیتەی نەرویج، و خاتوو ئەڤین حاجی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری، بۆ بەرز نرخاندی ئەم یادە بەشداربوون لە سیمناری ٨ی مارس بەهاوکاری کۆمەڵەی مهاباد کوردی ڕۆمەریکە، و کۆمەڵەی کلتووری کوردی ڕۆمەریکەی سەروو.


سیمینارەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد، و دووابەدووای ئەو خوێندنەوەی پەیامی ڕێکخراوان و ئامادەکارانی سیمینارەکە خوێندرانەوە.

شایانی باسە دەریــا خۆشناو وەک بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردســتانی نەرویج پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش بە ئامادەبووان و تەوای ژنانی جیهان و بەتایبەتی ژنانی کورد کرد. هاوکات کورتەباسێکی لەسەر یادی ٨ی مارس و چۆنیەی دروستبوونی ئەم ڕۆژە، و هەروەها بارودۆخی ژنانی کورد پێشکەشکرد.


کۆڕەکە لە شاری یەسهەیم بەڕێوەچوو، کاتژمێر ١١ی شەو بە جۆش و خرۆشەوە، بە شایی و هەڵپەڕکێ ی ئامادەبووان کۆتایی پێهات.



فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردســتانی نەرویج.

شــەممە ٨/٣/٢٠٢٥


8ê adra 2025an

bottom of page