
پەیامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان
پەیامی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان
رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان پیرۆزبێت، ئەو ئاڵایە کە بۆیەکەمجار لەکۆماری کوردستان و لەشاری مهابادی خۆشەویست هەڵکرا.
ئاڵا یەکێکە لە سیمبولە پیرۆزەکانی نیشتمان، ئاڵای کوردستان رەنگەکانی کۆکەرەوەی رەمزەکانی قوربانیدان، بنیادنان، پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە، لەسەر ئەم بنەمایە پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٩ بریاریدا ١٧/١٢ بکرێتە رۆژی ئاڵای کوردستان.
ئاڵا پارێزەری شوناس و ناسنامەی نەتەوەییمانە، بۆ ئێمەی گەلی کوردستان نیشانەی سەروەریی و بەرخودانی میللەتێکە لەپێناو سەربەخۆیی و سەرفرازی نەتەوەیەک، لەپێناو بەرز شەکانەوەی چەندین ساڵە خەبات و قوربانی دەدەین.
هەزاران سڵاو لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لە شەهیدانی سەربەرزی کوردستان کە خوێنی خۆیان کردە قوربانی بۆ پارێزگاری گەل و نیشتمان، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان کە شەرەف و سیمبولی نەتەوەیی و نیشتمانیان دەپارێزن.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
١٧ی١٢ی ٢٠٢٤
17ê brfa 2024an





