top of page
< Back

پیـرۆزبایی کۆنفیدڕاســیۆنی ڕەوەنـدی کوردســتانی لەلایەن فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی بەبـۆنەی ســەرکەوتنی کۆنگرەی دووەم لە بەرلینـی پایتەختی ئەڵمـانیا!


پیـرۆزبایی کۆنفیدڕاســیۆنی ڕەوەنـدی کوردســتانی لەلایەن فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســـتانی بەبـۆنەی ســەرکەوتنی کۆنگرەی دووەم لە بەرلینـی پایتەختی ئەڵمـانیا!


بەرواری ٧/٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، فیدڕاســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لە بەرلین وەک ڕێکخراوێکی کارا و لێهاتوو ئامـادەی کۆنگرەی دووەمی کۆنفیدڕاســیۆنی ڕەوەندی کوردســـتانی بوو لەژێر ناونیشـــانی “یەکـگرتـنـی ئێـمە، ســەرکەوتـنی ئـێـمەیە”

کۆنگرەی دووەمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە کەشێکی نەتەوەیی، بە هەڵوێستێکی بەرز بۆ پشتیوانی لە زمان و ناسنامە و ماف و ئازادی گەلی کورد بەتایبەت بۆ پشتیوانی کوردستانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.


فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی گشت ئەندامانی کۆنگرە دەکات، بەتایبەتی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری فیدڕاســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی خاتوو شــەرمین بۆزەرسڵان کە بەدەنگی زۆرینە پلەیەکی بەرزی لەهەڵبژاردننی ناو کۆنگرەکەدا بەدەستهێنا.

شــایانی ئامــاژەپێدانە کۆنگرەی دووەم بە بەشــداری زیاتر لە ٤٠٠ ئەنــدام و میوان لە هەرچوار پارچەی کوردستان، و سـەرتاســەری دنيا، ئـەندامانی پەرلەمان لە دیاســپۆڕا، و کوردســتان، کەســایەتی و ســەرکردەی حزبە کوردســتانییەکان لە شـاری بەرلین بەشــێوەیەکی ســەرکەوتوو ئەنجامدرا.


مایەی خۆشحاڵیە کە لەم کۆنگرەیەدا زیاترین ژنی کورد لە وڵاتانی ئەوروپی، ئەمریکا، کەنەدا، قازاخستان، ئەرمەنســتان، و کوردستانی سور، بە پاشخانێکی دەوڵەمەند لە کار و چالاکی، و بڕوانامەی بەرز، بەشداربوون و ، ڕۆڵ و ئەرکیان هەبوو.

شایانی باسکردنە کە دەسەڵاتی ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە لە کۆنگرەدا بەڕوونی دیار بوو. ژنانی بەشداربووی کۆنگرەی دووەم بە گشتی زانا و ئەکادیمی بوون و ڕۆڵ و کاری گرنگیان لە کۆمەڵگاکانیاندا دیاربوو.


لە مـیانەی کـارەکانی کـۆنگرەدا ميتـۆدی کار و بەرنامەی داهــاتوو بە شێوەیەکی ڕوون خوێندرایەوە، کە لە ڕێگەی دەســتورێکی نوێ جێ بەجێ دەکرێت، هاوکات دوای ســەرنج و تـێبـینیەکانی ئامادەبووان بەڕەزامەندی زۆرینە پەســەند کرا!


لەڕۆژی دووەمی کۆنگرەکەدا بەشـێوازێکی دیـمۆکراســیانە دەنگدان ئەنجامدرا، و ٩ ئەندام وەک ئەندامی دەســتەی بەڕێـوەبەری و ٢ ئەندام وەک ئەندامی جـێگر هەڵبـژێردران.


چـاوەڕوان دەکرێت کە کۆنفيداســيۆنی ڕەوەندی کوردســتانی بە هـاوکاری گشــت لایەک، لە هەموو بیروباوەڕەکان، چین و توێژەکان، هەموو دەنگ و ڕەنگەکانی کورد، بەڕۆحێکی پتەوی نەتەوەیی لە دەرەوە بە جــۆرێکی فراوانـتر بـرەوبدات بە کـارەکانی و بەردەوام خـزمەت بە دۆزی ڕەوای کورد بکات لە دیاســپۆڕا.


فیدڕاســیۆنی ژنـانی دیاســپۆڕای کوردســتانی

١٠ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤


10ê brfa 2024an

bottom of page