top of page
< Back

ئاهەنگەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە بـۆخــوم، و تیشک خستنە سەر کولتووری کوردی و بەرەوپێشبردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری.

ئائاهەنگی ٨ی مارسی ٢٠٢٥ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری بۆخوم لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو!

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی خاتوو خــوناڤ حــاجۆ، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوە ئەڵمانییەکان لەو شارە، ئاهەنگێکی گەورەی سازکرد.

وەک هەموو ساڵێک کۆمەڵە و ڕێکخراوە ئەڵمانییەکان لە بۆخوم بە شێوەیەکی تایبەت ئاهەنگ دەگێڕن، هەر کۆمەڵەیەک چادرێکی تایبەت بە خۆی بۆ ئاهەنگەکە دادەنێت، دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ پیشاندانی کولتوورە جۆراوجۆرەکان و بەرەوپێشبردنی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی.


لەو چوارچێوەیەدا فیدراسیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی لە ئەڵمانیا چادری تایبەت بەخۆی دادەنێت، نوێنەرایەتی فەرهەنگی کوردی دەکات و شوناسی ژنی کورد پیشان دەدات. هەر بەم بۆنەیەوە چادری فیدراسیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی بە ئاڵای کوردستان وەک هێمای ناسنامەی نەتەوەیی کورد ڕازێنرابووەوە و ئامانجی چالاکیەکە بۆ مەبەستی نیشاندانی نەریت و کلتوور بە میوانان، بەتایبەتی ڕۆڵی ژنانی کورد لە کۆمەڵگا و خەباتی بەردەوامیان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان بەڕێوەچوو.


ئەم ئاهەنگە دەرفەتێک بوو بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان پێکهاتەکانی ئەڵمانی و کورد، بەو پێیەی میوانانی چادرە ئەڵمانییەکان سەردانی چادرە کوردییەکانیان دەکرد بۆ شارەزابوون بە کلتووری کوردی و ئاگاداربوون لەو بەها و داب و نەریتانەی کە ژنانی کورد لەوانی تر جیا دەکەنەوە.


سەبارەت بەم چالاکیەش سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕا لە ئەڵمانیا خاتوو خــوناڤ حاجــۆ وتی؛


“ئەم ئاهەنگە هەموو ساڵێک لە ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵ لە ژێر تەوەری: ماف، یەکسانی، و گشتگیری ئاهەنگ بۆ هەموو ژنان دەگێڕین”.


شایانی باسە کە مەراسیمەکە بە جۆش و خرۆش بوو، هەروەها ڕەخسانی دەرفەتێک بوو بۆ نیشاندانی کولتوورە هەمەچەشنەکان کە لێکتێگەیشتنی یەکتر و هاوکاری نێوان گەلان زیاد دەکەن.


فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە ئەڵمانیا

٨/٣/٢٠٢٥



9ê adra 2025an

bottom of page