top of page
< Back

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی دامەزراندن فدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری ڕەوەندی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی دامەزراندن فدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری ڕەوەندی کوردستان


دەستپێکی دروستبون و لەدایکبوونی هەر مرۆڤێک پێویستە زمانێکی پاراوی هەبێت بۆ لێکتێگەیشتن. بێگومان، دروستبوونی زمان پێویستی بە نەتەوەیەک هەیە، نەتەوەش بەنیشتیمانێک و نیشتیمانیش بە رۆڵەی ئازادی و نەبەردە. کەواتە وەک زنجیرەیەک، ئەلقە بەئەلقە بەیەکەوە بەستراوە. میللەتی کوردیش یەکبەیەک هەموو ئەوخاڵانەی تێدایە کە ئاماژەمان پێدراوە.


هەر بەو بۆنەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هەر تاکێکی کورد دەکەین. هیوادارین بە هەموومان بتوانین بنەما جوانەکانی نیشتیمانمان بپارێزین و داکۆکی لێبکەین بەدیاری کراوی زمانی شیرینی کوردی.


گومان لەوە دانیە زانین و شارەزابوون لە زمانی بێگانە گرنگە، بەڵام زمانی دایک گرنگترینە. جێگای ئاماژەپێکردنە لە ئیستادا گوێبیست دەبین و دەبینین وەک شانازییەک بەشێک لە دایک و باوکان دەلێن: "منداڵەکەم کوردییەکەی زۆر باش نییە لەبەر زمانێکی تر". هەڵەیەکی گەورەیە و هەرئەوەش ئامانجی نەیارانمانە چونکە هەرئەو منداڵانە ڕۆڵەی داهاتووی كوردستانن. بۆیە بۆنەیەکی لەوجۆرە جێگای گرنگی پێدانە.


بە ناوی کۆمیتەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، بە خۆشحالییەوە، بەبۆنەی ڕاگەیاندن و دەستپێکی کارەکانی فدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی پیرۆزباییان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و بەدڵنیایی پشتیوانییان دەبین.


فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان



7ê trma 2024an

bottom of page