top of page
< Back

پەیامی پیرۆزبایی فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی، بەبۆنەی جەژنی کریســمس و لەدایکبوونی حەزرەتی مەســیح (دروودی خوای لەسـەر بێت).


پەیامی پیرۆزبایی فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی، بەبۆنەی جەژنی کریســمس و لەدایکبوونی حەزرەتی مەســیح (دروودی خوای لەسـەر بێت).


فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســـپۆڕای

کوردســتانی، بەبۆنەی جەژنی کریســمس و لەدایکبوونی حــەزرەتی مەســیح (دروودی خوای لەســـەر بێت) پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی لە خوشک و برا کریستیانەکان ئەکات.

ئەمڕۆ ٢٤/١٢/٢٠٢٤ جیـهان ماڵـئاوایی لە ســاڵی ٢٠٢٤ زاینی و پێشــوازی لە ســـاڵی ٢٠٢٥ ی زاینی ئەکات.


شــایانی ئامـاژە پێدانە کە بەبۆنەی جەژنی کریسمس کریستیانەکان چەند نەریتێکی جیاواز هەن کە لە ئێوارەی کریسـمسدا پەیڕەوی ئەکەن،

وەک؛

کریســتیانەکانی جیهان بە گشــتی شەوی پێش کریسمس یان لە رۆژی کریسمس بۆ نزاکردن و گوتنەوەی ســروودی ئایینیی تایبەت بە لەدایکبوونی مەسیح (د.خ) دەچنە کڵێســا، و هاوکات لەوێ مۆم دائەگیرسـێنـن و نزاکانیان ئەکەن.


ئامادەکردنی خواردنی تایبەت وەک پەرسوو، و قەلی ســوورکراوە، جۆرێک سوسیس کەتایبەتە بەم بۆنەیە، و شیرینی و کێکی کریسمس و جۆرەها خواردنی تر کە بەپێ ی وڵات و کەش و هەوا ئامادەئەکرێت و لە ئێوارەی ٢٤ ی مانگی ١٢ لەگەڵ کۆبوونەوەی خزم و کەسوکار و هاوڕێیان پێشکەش ئەکرێت.

هەروەها کریستیانەکان بەم بۆنەیەوە وەکو جەژنانە دیاریی بەیەکتر دەبەخشــن.


بەم بۆنەیەوە ئومێدەوارین کریســتیانەکانی جیهان و بەتایبەت کوردستان لە کەشێکی ئارام سەقامگیر، ئاشتی و خۆشیدا ئەو جەژنە پیرۆز بکەن.


فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی



24ê brfa 2024an

bottom of page