
پەیامی پیرۆزبایی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی بەبۆنەی پرۆســەی هەڵبژاردنی خولی شـەشــەمی پەرلەمانی کوردســـتان.
پەیامی پیرۆزبایی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی بەبۆنەی پرۆســەی هەڵبژاردنی خولی شـەشــەمی پەرلەمانی کوردســـتان.
بەبۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراســی، و سەرکەوتوویی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی کورد بەگشــتی و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و پارێزەرانی خاک و نیشتیمان بەتایبەت ئەکەین.
شـــایانی ئامـاژەپێدانە کە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی هەرلەسەرەتاوە تا کۆتایی وەک چاودێری نێودەوڵەتی لە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاودا هاوکار و بەشداری پڕۆسەکە بووە.
سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەنە هاوکارەکانمان ئەکەین، کە بەشداربوون لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان وەک؛ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە حکومییەکان و رێکخراوەکان.
بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢٥/٩ تا ١٥/١٠ ی خایاند، دەنگدانی گشتی سەرلەبەیانی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠٢٤ دەستیپێکرد، کاتژمێر شەشی
ئێوارە بە کاتی کوردستان کۆتایی هات.
ئێمە وەک فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی بە شانازی و متمانەوە پشتیووانی تەواو لە پێکهێنانی پەرلەمانێكی بەهێز و کارا ئەکەین بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لەپێناو سەقامگیری، بەردەوامبوونی پڕۆسەی گەشەپێدانی ئاشتی، بەدیهێنانی ئاوات و خواســتەکانیان.
ســـەرکەوتن و ســەرفرازی بۆ دڵسۆزانی گەل و نیشتیمان.
فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی.
٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤.
20ê cota 2024an





