top of page
< Back

دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسی ژنانی ئەسکەندەناڤی، کە لەلایەن لیژنەی سیاسی ژنانی حیزبی سۆسیال چەپی نەرویجی ڕێکخرابوو.


ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی، بـەرواری ٨ و ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هۆڵی شارەوانی ئۆسلۆی

پایتەختی نەرویج، دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج کە پێکهاتبوون لە، دەریا قادر خۆشناو، کوێستان عومەرزادە، و شەونم نادری، بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسی ژنانی ئەسکەندەناڤی، کە لەلایەن لیژنەی سیاسی ژنانی حیزبی سۆسیال چەپی نەرویجی ڕێکخرابوو.


تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە پێکهاتبوون لە، پێشکەشکردنی چەندین بابەت و گفتوگۆ لەشێوەی پانێلی جیاواز سەبارەت بەژنان.


شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەم کۆنفراسەدا نوێنەرانی چەندین لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە شارە جیاوازەکانی ناوەخۆ و دەرەوەی نەرویج وەک سوید و دانیماڕک تێیدا بەشداربوون.


فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج وەک ڕێکخراوێکی ژنانی کورد و سەربەخۆی کوردستانی لەم کۆنفراسە گرنگ و پڕ زانیارییەدا بەشداربوو، ئەمەش دەرفەتێکی باشی ڕەخساند بۆ خۆناساندن و دروستکردنی دیدار و پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنانی نەرویج و وڵاتانی تر، هەروەها پلاندانان بۆ هاوکاری و چالاکی هاوبەش لەداهاتوودا.


ree
ree
ree
ree

9ê hzra 2024an

bottom of page