top of page
< Back

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە وڵاتی بریتانیا

ڕێكەوتی ٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥; فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە وڵاتی بریتانیا بەسەرپەرشتی بەڕێز شیرین زەكی بەرپرسی فێدراسیۆن سەردانی بەرێز سەرباز بەرزنجی، ئەندامی ئەنجومەنی لەندەن لامبس، و دەستەی سەرۆکایەتی بیرمەندانی لەیبەر، و سەرۆکی دامەزراوەی "کورد فۆ لەیبەر-یان كرد.


لەمیانی سەردانەكە، گفتوگۆیەكی وورد و

بابەتیانە لەسەر كار و چالاكییەكانی فێدراسیۆن كرا و تیشك خرایەسەر چۆنیەتی گرنگیدان بە ژنانی كورد لەدیاسپۆرا و چۆنیەتی دۆزینەوەی میكانیزمێكی نوێ بۆ پاڵپشتی و پشتگیریكردنی ژنانی كورد بەگشتی و ژنانی كورد لە وڵاتی بریتانیا بەتایبەتی.



2ê îlna 2025an

bottom of page