top of page

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ژنانی کوردستانی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد، بە توندی مەحکوم دەکات.
پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵایەتی، زیندانی سیاسیی کورد، کە لە بەندیخانەی ئەوین دەستبەسەرە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و بەم دوواییانە بڕیارە سزای سێدارەی بەسەردا بسەپێنن!
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی وێڕای مەحکوم کردن و پرۆتستۆی ئەم تاوانکارییانەی هێزەکانی رژیمی ئێران، داوا لە ناوهندهکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵی نێونەتەوەیی دهکات که لەبەرامبەر کردەوە دژە مرۆییەکانی ئێران ههڵوێستی ڕوون و کاریگەریان هەبێ و بهتوندی سزاکانی لەسێدارەدان و کوشتن مەحکوم بکەن.
هاوکات داواکارین لە کۆماری ئیسلامی ئێران بهدهنگ بانگهوازی رێكخراوهكانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مهدهنیەکان و كهسوكاری پەخشان عەزیزی بێن، و هەرچی زووە ئەم بڕیارە بوەستێنن!
29ê trma 2024an
bottom of page





