
چاوپێکەوتنێکی دۆستانەی ﻓﯿﺪراﺳﯿﯚﻧﯽ ژﻧﺎﻧﯽ دﯾﺎﺳﭙﯚڕای ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﯽ لەگەڵ ڕێکخەر و بەڕێوەری فیستیڤاڵی فلیمی کوردی لە مۆسکۆ.
چاوپێکەوتنێکی دۆستانەی ﻓﯿﺪراﺳﯿﯚﻧﯽ ژﻧﺎﻧﯽ دﯾﺎﺳﭙﯚڕای ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﯽ لەگەڵ ڕێکخەر و بەڕێوەری فیستیڤاڵی فلیمی کوردی لە مۆسکۆ.
بەرواری ٧/٧/٢٠٢٤ فیدراســیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان سەرۆکی فیدراسیۆن شــیرین زەکــی، و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و هاوکات بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج دەریـــا خۆشـــناو، لەگەڵ خاتوو گولیزار کەرەم، ڕێکخەر و بەڕێوەری فیستیڤاڵی فلیمی کوردی مۆسکۆ، کۆبۆوە.
شایانی باسە کە خاتوو گولیزار کچی شــاعیر و هونەرمەندی بەناوبانگی موزیسیەن (کەرەم گەردەن سپی)یە.
مەبەست لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەنێوان هەردوو لایەن و ناساندن، و پڕۆژە و کارەکانی فیدراسیۆن بوو لەناوەخۆی کوردستان و لە لەدیاسپۆڕا.
شایانانی ئاماژە پێدانە، فیستیڤاڵی فلیمی کوردی لە مۆسکۆ، ماوەی چوار ساڵە بەسەرکەوتوویی و لەئاستی نێودەوڵەتیدا بە بەشداریکردنی وەزارەتی ڕۆشنبیری مۆسکۆ بەڕێوە ئەچێت.
لەئێستادا ئامادەکارانی فیستیڤاڵەکە سەرقاڵی ئەنجامدانی چوارەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردیین کە لە بەرواری ١٨- ٢٢ ئەیلول بەڕێوە ئەچێت.
ئامــانج لە دروستکردنی ئەم فیستیڤاڵە گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی کوردانە بە جیهان لە چوارچێوەی هونەردا.
وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی کردنی فیدراسیۆن، پشتگیری و پشتیووانی خۆیان بە گوێرەی تواناکانی بۆ هاوکارییەکانی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەربڕی.
10ê trma 2024an





