top of page

کۆبوونەوەی تۆڕی نێودەوڵەتی G100 لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو
ڕێكەوتی ١٥ی٦ی ٢٠٢٥; لە ستۆكهۆڵم كۆبوونەوەیەكی فراوانی تۆڕی نێودەوڵەتی G100 بەڕێوەچوو كە تیایدا سەرۆکی گشتی G 100 و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوید و ئەوروپا بۆدیل ڤالێرۆ، دامەزرێنەری G 100 دکتۆر هەربین ئارۆرا ڕای، وەزیری پێشووی سوید ئان لیندە، جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، شەرمین بۆزارسلان، هەروەها ئەڤین شینگالی بەرپرسی كۆمیتەی سویدی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و چەند ئەندامێكی دیكە، و چالاکوانی ناسراو ئەلێکساندرا پاسکالیدۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی سوید گێرترود، ئۆسترۆم و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا لینیا ئێنگسترۆم، ئامادەبوون.
شایانی ئاماژەپێكردنە، گفتوگۆو سەرجەم وتارەكان جەختیان لە گرنگی بوونی بزووتنەوەی تۆڕی G100 بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەكی یەکسان کردەوە.
15ê hzra 2025an
bottom of page