top of page
< Back

کۆبوونەوەی گشتی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە ڕەوەند لە بۆچوم بەڕێوەچوو


ڕۆژی 12.07.2024 کۆبوونەوەی گشتی فیدراسیۆنی ژنانی کوردستان لە دیاسپۆرا لە بارەگای کۆمەڵەی ڕۆناهی لە شاری بوخوم بە سەرپەرشتی بەرپرسی کۆمیتەی فیدراسیۆن لە ئەڵمانیا خاتوو خوناڤ حاجوو بەڕێوەچوو.، بە بەشداری زۆرێک لە ژنانی چالاک لە سەرەتاوە پێشوازی لە بەشداربووان کرا و پێشەکییەکی خێرا لەبەردەم ژنانی بەشداربوو خوێندرایەوە. پاشان خاتوو خوناف حاجوو دەستی کرد بە خستنەڕووی بۆچوونەکانی سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە کەرتی خزمەتگوزاریدا بەپێی کوالیتی خزمەتگوزارییەکە.

کاری لیژنەکە و بەرپرسیاریەتی ئەوانی بەرامبەر کێشەکانی ژنانی کوردستان لە دیاسپۆرا نیشاندا. دوای ئەوە لیژنەی چالاکی و پەیوەندی و ڕۆشنبیری و گەنجان و پەیوەندیکردن پێکهێنران.

شایانی باسە خاتوو خوناف حاجوو لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی کوردستانی دیاسپۆرا خاتوو شیرین زەکی لە کۆنفرانسێکدا کە لە شاری هاگن لە ئەڵمانیا لە 25.5.2024 بەڕێوەچوو بە بەرپرسی کۆمیتەی فیدراسیۆنی ژنانی کوردستان لە ئەلمانیا هەڵبژێردراوە.

ree
ree
ree

12ê trma 2024an

bottom of page