top of page

كۆبوونەوەی ژمارەیەك لە ڕێکخراوەکانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكوانان
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥; بەڕێز ”شیرین زەكی” سەرۆكی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، ئامادەی كۆبوونەوەیەك بوو كە بەڕێز ”ئومێد خۆشناو” پارێزگارى هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، بۆ ژمارەیەك لە ڕێکخراوەکانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكوانان، ڕێكیخستبوو.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، كار و چالاكییەكانی ڕیكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكوانانی بەرز نرخاند و جەختی لەوە كردەوە پارێزگاری هەولێر هەموو ئاسانكارییەكیان پێشكەش دەكات تاوەكو ئازادانە، پیشەوەریانە، كارو چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن و گوزارشت لە بیر و ئەندێشەی خۆیان بکەن.
3ê mjda 2025an
bottom of page













