top of page
< Back

ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبێت


ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبێت


ساڵیادی رۆژی دەنگدان بەسەربەخۆیی کوردستان، و ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەسەرجەم سەربەخۆخوازان پیرۆز دەکەین.


گەلی کوردستان خاوەن خەباتێکی پڕ سەروەریی و کۆڵنەدانە، خەباتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەپێناو سەربەخۆیی و بنیادنانی دەوڵەتی کوردی بووە، ھەر لەو پێناوەشدا بەردەوام لەشۆرش و قوربانیداندابووە، و ھەوڵیداوە وەک نەتەوەکانی دیکەی جیھان خاوەن دەوڵەت بێت، تاوەکو ناسنامە و ئاڵا و خاکەکەی کە کوردستانە بۆ ھەمیشە پارێزراو و سەر بڵند بێت.


ریفراندۆم لەمێژووی ھاوچەرخی کورددا رۆژێکی گرنگ و پڕ بەھایە، کەتیایدا ھەموو خەڵکی کوردستان بریاریاندا چیتر ژێردەستەیی و زەلیل بوون قبوڵ ناکەن و لە٩٣٪‏ بە بەڵێ دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا. ریفراندۆم پرۆژەیەکی نیشتمانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و جەماوەری کوردستانە، و توانی شانازییەکی گەورە بۆ کوردستانیان تۆمار بکات، و ببێتە پرۆژەیەکی زیندووی نەتەوەیی.


ئەم یادە ھەر شکۆداربێت، و وڵاتمان ئاوەدان و ئارام بێت.


فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤



25ê îlna 2024an

bottom of page