top of page
< Back

سوپاس و پێزانین

زۆر سوپاسی خاتوو بودیل ڤالیرۆ دەکەین بۆ ڕێزلێنان، لە هێز و پێگەی ژنانی فیدراسیۆنی دیاسپۆڕای کوردستانی، و گرنگیدان و بەرزنرخاندنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بە پلەی باڵا، های لایت و ڕووناکی خستنە سەر کارو خزمەت و چالاکیە بەردەوام و دیارەکانمان لەپێناو ئاشتی و ئاسایش بۆ ژنانی وڵاتەکەمان. شایانی باسە دکتۆر بودیل

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوید و پەرلەمانی ئەوروپا بۆ سەوزەکان، سەرۆکی جیهانی G100 Security&Defence باڵی ئاسایش و بەرگری، و هاوکاری بانگهێشتکەری کۆمپانیای جیهانی سەوزە.


هەروەها G100 گەورەترین تۆڕی بەهێزترین ژنانی سیاسەتمەدار، و ژنە سەرکردەکانی جیهانە، کە بەلێهاتوویی خۆیان خۆبەخشانە تێدەکۆشن و خەبات دەکەن بۆ ژنان، و یەکسانی کۆمەڵایەتی.

ئێمە لە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی خۆمان بە خۆشحاڵ و سەربەرز ئەزانین کە شان بەشانی تۆڕی G100 لەخزمەت ژناندا خەبات بکەین بۆ جیهانێک کە مافەکان بۆ هەمووان تیایدا ڕەوای یەکسانی پێبدرێت.



فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی

دووشەممە

١٠/٣/٢٠٢٥

17ê adra 2025an

bottom of page