top of page
< Back

چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان وەک صاودێرانی نێودەوڵەتی


فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی وەک رێکخراوێکی نێودەڵەتی توانی لەرێگەی چاودێرانی نێودەوڵەتیەوە ڕۆڵێکی کاریگەر وبەرچاو لە چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ببینێت.


فێدراسیۆن لە رێکەوتی ١٨ بۆ ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤، لەرێگەی ٤٥٠ چاودێری نێودەوڵەتیەوە چاودێری و رووماڵی پرۆسەی دەنگدانی لە پارێزگاکانی ( ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە) ئەنجامدا.

ئەوەی جێگەی ئاماژەپێکردنە، فێدراسیۆن توانی پێشوەختە بەھاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و فینلەندا ، مۆڵەتی چاودێریکردن بۆ چاودێرانی نێودەڵەتی لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان وەربگرێت، و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەشداری خولی راھێنان بکەن.


لەھەردوو رۆژی دەنگدانی تایبەتی و گشتی، توانرا بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە چاودێریی پرۆسەکە بکرێت و تێبینی و سەرنجەکان بەئامانجی باشتر بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی ئایندە، تۆمارکران.



31ê cota 2024an

bottom of page