
بەیاننامەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان لەسەر هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان
بەیاننامەی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان لەسەر هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان
خەڵکی بەڕێزی کوردستان
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان …
بەداخەوە شەوی 15 لەسەر 16 ی کانونی دوەم هێرشێکی تیرۆریستی بە موشەکی بالیستیکی و چەند درۆنێک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام درا کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لە خەڵکی مەدەنی و سڤیلی لێکەوتەوە. ئەو شوێنانەی کارەساتی گەوریان لێقەوما و بە ئامانج گیرا شوینی ژیانی خەڵکی ئاسایی و مەدەنی بوون کە گیانیان لێ سەندراو و ماڵ و ژیانیان تێکدرا. …
ئەمەش پێچەوانەی هەموو پێوەرە مرۆییەکان و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی وێرای ئیدانە کردنی توندی ئەم هیرشە نارەواو تیرۆریستیە کە هیج پاساوێک هەڵناگریت داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگەی نیودەولەتی دەکەین کە رێگری تەواوی ئەم هێرشانە و هێرشی هاوشێوە بکەن و پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق پابەندی پاراستنی سەروەری خاکی عێراقی فیدڕال و هەمو هاوڵاتیانی بێت و رێگری تەواو بکرێت لە هەمو جۆرە پەلامارێکی تیرۆریستی دەرەکی و نێوخۆیی.
روحی شەهیدەکان شادبێت و داوای شیفای بەپەلە بۆ برینداران دەخوازین وهەمو لایەک پارێزراو بن
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
16ê rbna 2024an





