
شاندێكی هاوبهشی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و رهوهندی كوردی له هۆڵهندا، سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد.
بهڕێزان (شیرین زهكی) سهرۆكی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، (ئاڵا ئەنبەرخان) سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە هۆلەندا و(ژیان قادر سورچی) سهرۆكی رهوهندی كوردی و (ئێڤار بەرزنجی ) وەکو نوێنەری فیدراسیۆنی رەوەندی کوردی هۆلەندی لە کوردستان، سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و بۆردی ژنانی ئازاد سەر بە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد، و لەلایەن بەرێز (جمال قاسم) سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران و دەستەی بۆردی ژنانی ئازاد کە پێکھاتبوون لە بەرێزان( نەھلە محمد، سەمیرە اسماعیل، سوعاد عبدالرضا، گوڵناز عزیز، شوکریە رسول، نیشتمان کمال، نەسرین جمال،بێخاڵ فەوزی و بەھار عەلی) بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
له دیدارەکەدا، ئاماژە بەکارو چالاکییەکانی فێدراسیۆن کرا و ڕۆڵ و کاریگەرییان لەلایەن بەرێزان بەرز نرخێندرا، بەتایبەت دەستخۆشی له فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی کرا كه وهك رێکخراوی نێودەڵەتی توانیان لە رێگەی ٤٥٠ چاودێری نێودەوڵەتییەوە چاودێری پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگاکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە) بكهن و ڕۆڵێکی کاریگەر وبەرچاو لە چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ببینن.
ههر له میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتی گهشهپێدانی ژنان و ههماههنگی و كاری هاوبهشكرا .
8ê mjda 2024an









