
فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســـۆڕای کوردستانی ڕۆژی "جل و بەرگی کوردی" لە هەموو کوردستانیان و ئەویندارانی ڕەسەنایەتی و کلتووری کوردەواری پیرۆز دەکات
ئەمڕۆ ١٠/٣/٢٠٢٥ ڕۆژی نیشتیمانی
بەشێکی گرنگی لەناسنامە و کلتووری نەتەوەکەمانە، ئەویش جل و بەرگی کوردییە.
هەروەها جل و به‌رگی کوردی نیشتیمانی یه‌كێك له دیارترین و سەرەکیترین پێناسه‌ی نەتەوەییمانە کە زیندوو مانەوەی گه‌لی کورد ده‌سه‌لمێنێ، شان بەشانی زمان، کلتوور، داب و نەریت، وەک پیرۆزترین مۆرکی نەتەوەیین کە شانازییان پێوە بکەین و لە نەتەوەکانی تر جیامان دەکاتەوە.
شایانی باسە بەرواری ١٠/٣ لە هه‌رێمی كوردستان به‌رۆژی جل وبه‌رگی نیشتیمانی ناسراوه، هەمووساڵێک له‌ورۆژه‌دا له‌سه‌رجه‌م دامووده‌زگاكان به‌تایبه‌تیش له قوتابخانه‌كان قوتابیان و مامۆستایان، هاوکات لە فەرمانگەکان فه‌رمانبه‌ران به پۆشینی جل وبه‌رگی کوردی، نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان دەچن بۆ دەوام و پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و بە شکۆوە یادی دەکەنەوە.
ئێمەی ژنانی کـــورد لە فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســـۆڕای کوردستانی خەمخۆر و په‌رۆشی بەزیندوومانەوەی مۆرکە کوردەواری و نەتەوایەتیەکانی خۆمانین، و ڕێز لە بەها کلتووریی و نیشتیمانیەکانمان دەگرین، و ئەم یادە شکۆدارە بەرز ڕادەگرین.
پیرۆزبێت ڕۆژی نیشتیمانی جل و بەرگی کـــوردی.
فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســـۆڕای کوردستانی
١٠/٣/٢٠٢٥
10ê adra 2025an

































