top of page

لەسەر بانگهێشتی فەرمی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ناوچەی باکوری راین، کۆمەڵێک لە ئافرەتانی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا سەردانی پەرلەمانی ئەو ناوچەیەیان کرد
لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانتاری کورد( بێریڤان یلماز) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ناوچەی باکوری راین، کۆمەڵێک لە ئافرەتانی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا سەردانی پەرلەمانی ئەو ناوچەیەیان کرد، و لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە پێشوازیان لێکرا..
لەم کۆبونەوەیەدا باس لە دۆخی گشتی ئافرەتان لە المانیا و دۆزی کورد بەتایبەت کرا،و میکانیزمی گەیاندنی دەنگی کورد بۆ نێوەندو دەزگا فەرمی و کۆمەڵگەییەکان لە دیاسپۆرا کرا.
شایانی باسە ئەم بانگهێشتە دوای هەولەکانی خوناڤ حاجو ئەنجام درا کە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بە سوپاسەوە لە چالاکیەکانی ژنی کورد لە المانیاو ئەوروپا لە پێناو بەدیهاتنی دادپەروەری و یەکسانی.
12ê cota 2024an
bottom of page





