top of page

بەشداریکردن لە مەراسیمی ساڵیادی شەھیدبوونی لیلا قاسم لە ستۆکهۆڵم
لە رێکەوتی ١٢ی٥ی ٢٠٢٤؛ خاتوو (خەبات تارق مەولود) بەرپرسی کۆمیتەی سویدی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان بە یاوەری خاتوو (ئەڤین شنگالی) ئەندامی کۆمیتە، بەشداریان لە مەراسیمی ساڵیادی شەھیدبوونی لیلا قاسم لە ستۆکهۆڵم کرد کە لەلایەن یەکێتی ژنانی کورد لە سوید، بەرێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا، ھەردوو چالاکڤانانی کورد خاتوو (گوڵاڵە شەرەفکەندی) و خاتوو( شەهلا دەباغ) ئاماژەیان بە خەبات و ژیانی سیاسی شەھید لەیلا قاسم کرد و تیشکیان خستەسەر ڕۆڵ و بوێری ئەو ئافرەتە شۆرشگێرەی کورد.
11ê glna 2024an
bottom of page





