top of page
< Back

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج لەگەڵ شاندی حیزبی سۆشیال چەپی نەرویجی کۆبۆوە.


ڕێککەوتی ١٥/٣/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٤:٤٥ لە شاری ڤێستبی،

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج لەگەڵ شاندی حیزبی سۆشیال چەپی نەرویجی کۆبۆوە.

لەیەکەم دیدار و کۆبوونەوەدا لەگەڵ شاندی حیزبی سۆشیال چەپی نەرویجی، بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج، دەریــا خۆشنــناو، چاوی کەوت بە شاندێکی ئەم حیزبە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

خاتوو ئێڤا بریت سەرۆکی بەشی سیاسی ژنان لە ناوچەی ئاکەشوس،

خاتوو هیلدە ئاستۆم، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ڕالینگێن،

بەڕێز ستیگ ئۆڤێرۆس، سەرۆک گروپ لە شارەوانی ڤێستبی

،

و بەڕێز مسعود ناسڕی، بەرپرسی گشتگیری ئاکەشوس، هاوکات سەرۆکی کاری گروپ لە شارەوانی ڕالینگێن.

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، خاتوو دەریا خۆشناو بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج، بە باسکردنی پوختەیەک لەسەر نەتەوەی کورد، و گرنگی و سەرچاوە ئابوورییەکانی، و ستراتیژیەت و

ھەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان دەستی پێکرد، و هەروەها باسێکی گرنگی سەبارەت بە ژنانی کورد، و ئاستەنگەکانی بەردەمیان و ھاوکات تواناکانی ژنانی کورد، پێشکەش کرد.

پاشان فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بە گشتی و فیدراسیۆنی نەرویجی بەتایبەت ناساند. هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کار و ئەرکەکانی ئەم فیدراسیۆنە بۆ ئامادەبووان پێشکەشکرد.

لەم دیدارەدا هەردوولایەن لە پەیوەندی لەگەڵ یەک ئامانجدا ڕەزامەندی خۆیان بۆ بەشداربوون لە کار و چالاکی ھاوبەش نیشان دا، و بە گفتوگۆی دۆستانە ڕێککەوتن سەبارەت بە ھاوکاری لە پلانەکانی داھاتوویاندا.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٦:٠٠ کۆتایی پێهات.


15ê adra 2024an

bottom of page