
Kurdish Medical Experts Gather in London for Winter Seminar and Cancer Fundraiser
ڕۆژی شــەممە بەرواری ٨/٢/٢٢٥ بەفرین حمەرشید حمەسعید بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆاڕای کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیا لەگەڵ خاتوو دنیا هیوا احمد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆاڕای کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیا بەشداربوون لە سیمینارێکی زستانە لە هیلتنی شاری لەندەن.
سیمینارەکە بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستی کوردستان-
Kurdistan Medical and Scientific Federation (KMSF-UK بەڕێوەچوو، کە کۆی گشتی داهاتەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، بۆ هاوکاری کردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.
شایانی باسە ناوەڕۆکی سیمینارەکە بابەتی تەندروستی زانستی پزیشکی گرنگ و بەسوودی لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن بەڕێزان؛
د.ئارام سەعید پسپۆری پێشخستنی دەرمانسازی و داهێنانی پزیشکی لە زانکۆی ئەلگینیا
د.ئاراس ئەسعەد بیرکار و زانای کۆمپیوتەر لە سەنتەری داهێنانی ئۆکسفۆرد
مامۆستا فاروخ پاکزاد ڕاوێژکار پزیشکی نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک و پێستی ئۆنکۆپلاستیک،
سیروان حەداد ڕاوێژکارو
پزیشکی نەشتەرگەری ئۆنکۆپلاستیک و بنیاتنانەوەی مەمک بابەتەکانیان خستەڕوو.
تەوەری سەرەکی سیمینارەکەدا جەخت خستنە سەر زانیاریی گرنگ بوو لەبارەی شێرپەنجە و چارەسەرەکانی شێرپەنجە. هاوکات وەک یەکێک لە گرنگترین خاڵی سیمینارەکە ناساندنی کۆمەڵێک پزیشکی کورد و کوردستانی بەتوانا و زیرەک بوون، بۆ زیاتر ناسین و شارەزابوونی گەلەکەمان بەم کەسایەتیە لێهاتووانە، کە وەک سەرمایەیەکی نەوەیین و خزمەت ئەکەن لەبواری پزیشکی و تەندوستی، هاوکات بۆ زیاتر گرنگی پێدانیان بۆ ئەوەی بواری پزیشکی باشتر بەرەو پێش بچێت.
8ê sbta 2025an



































