
فیدراسیۆنى ژنانى دیاسپۆرای کوردستانی دیدارێکی گرنگی لە وڵاتی فینلەندا ڕێکخست
لە ڕێكەوتی ٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥; کۆبونەوەیەک بە دەستپێشخەری و بانگهێشتی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی فێدراسیۆن بەڕێز ”شیرین زەکی” کۆبونەوەیەک بۆ ژنان و ڕێكخراوەكانی ژنانی کورد لە وڵاتی فینلاند، ئەنجامدرا.
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە چەند خاڵێكی سەرەکی لەخۆگرتبوو:
١.کۆدەنگی ژنانی کورد لەمەڕ پرسەکانی تایبەت بە ژنان.
٢.هەڵوێستی هاوبەش لە ڕووداوەكانی سیاسی و كۆمهڵایهتیی کوردستان.
٣.بەرنامەڕێژی بۆ کاری هاوبەش لە داهاتوو بۆ ژنانی کوردی نیشتەجێی ولاتی فینلاند.
شایانی ئاماژەیە نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی یەكێتیی ژنانی دیموكراتی کوردستانی ئێران، ئاسۆی ژنی کورد، یەكێتیی ئافرەتانی کوردستان، فێدراسیۆنی کوردانی فینلاند و ژمارەیەك لە ژنی چالاک و ئاکتیوی رۆژئاوای کوردستان بەشداری کۆبونەوەکە بوون کە بە پێشنیار و تێبینی، ناوەرۆکی کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لەكۆتایی دانیشتنەكەدا بە خانەخوێی فێدراسیۆنی ژنان ئێوارە خوانێك ئامادەكرا، و ئامادەبووانیش سوپاس و پێزانینیان بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی فێدراسیۆن هەبوو كە توانی ژنانی كورد كۆبكاتەوە، و تیایدا ئاڵوگۆڕی بیڕوڕای پرسگەلێكی جیاواز تایبەت بەڕۆڵ و مافەكانی ژنان بكەن.
8ê îlna 2025an





