top of page
< Back

بەرزو پیرۆز بێت رۆژی ئاڵای کوردستان


بەرزو پیرۆز بێت رۆژی ئاڵای کوردستان

هەمو ساڵێک لە کوردستان لە رۆژی ١٧ی دیسەمبەر ئاڵای کوردستان بەرز رادەگیرێت وەکو هێمایەکی نەتەوەیی پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە ٤٨ی پەرلەمانی کوردستان لە ١٩ حوزەیرانی ٢٠٠٤ی زایینی.

ئاڵای کوردستان مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆماری کوردستان لە مهاباد، گەلی کوردستان لە پێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵایە وەکو دەستکەوتێکی نەتەوەیی قوربانی زۆری داوەو ژمارەیەکی زۆر شەهیدی لە پێناو داوە..

بەرز راگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئەرکێکی نەتەوەییە و پێویستە لەسەر هەمو لایەک دور لە هەمو بۆچونە سیاسیەکان و ئایدیا جیاواز ەکان پارێزگاری لەم شکۆیەی نیشتمان بکەن و لەسایەی ئەویشدا پارێزگاری لە دەستکەوتە نیشتمانیەکانمان بکەین

ئێمە لە فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان بەم یادە شکۆدارە، هاوکات لەگەڵ کاری مەدەنیانە و رێکخراوەیی فیدراسیۆندا پاراستن و بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان وەکو سیمبولی خەبات و قوبانیدانی نەتەوەکەمان و پێناسەی نیشتمانیمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەمیشە لەسەروی ئەرک و ئامانجەکانمان دەدرەوشێتەوە.

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی


17ê brfa 2023an

bottom of page