
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە ئەمریکا ٨ی مارس ڕۆژی ژنانیان بەرز ڕاگرت
لەنیوەڕۆخوانێکدا خانمانی شێرەژن لە شاری Bismarck ND، کە پێکهاتبوون لە خاتوو جیهان بریفکی بەرپرسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە ئەمریکا، و هاوکات وەک وتاردەری سەرەکی بە گێڕانەوەی هێز و پابەندبوونی نەگۆڕی بە کۆمەڵگاکەیەوە جێ پەنجەیەکی نەسڕاوەی لای هەموو ئامادەبووان بەجێهێشت.
خاتوو جیهان بە گێڕانەوەی چیرۆکی تایبەتی خۆی بۆ ئامادەبووان و چۆنیەتی گەشتکردنی بۆ ئەمریکا کە بریتی بوو لە خۆڕاگری و ئیرادەی قووڵ، سەرنجی ئامادەبووانی بۆلای خۆی ڕاکێشا، و دووابەدووای ئەوە باسی لە دەربازبوونی لە گێژاو، و ڕۆیشتن بەناو وڵاتی تورکیادا کرد، و دوواجار بوونی دڵنەوایی و گەیشتنی بۆ ئەمریکا.
هەروەها جیهان لەدێژەی وتارەکەیدا وتی، بە گەیشتن بە فارگۆ، و ماڵە نوێیەکەی لە باوەش گرتووە، و لە هەمان کاتدا بە توندی پابەندی ڕەگ و ڕیشەی کوردبوونی خۆیەتی. هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕۆحە دووانەیەدایە کە ڕێبازێکی داکۆکیکردنی داڕشتووە، ماندوو نەناسانە کار بۆ بەرەوپێشبردنی هاونیشتیمانەکانی و گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانیان دەکات.
جیهان بە باسکردن و هاوبەشکردنی ئەزموونە کاریگەرییە قووڵەکانی پەنابەریی خۆی لەسەر پەرەپێدانی بەرپرسیاریەتیەکەی ڕوونکردەوە، و باسی ئەو ئالنگارییانەی کرد کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەو وانانەی فێری بووە، و ئەو هێزەی کە لەناو خۆیدا دۆزیویەتیەوە.
هاوکات دەستبەکاربوونی لەگەڵ فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی بەردی بناغەی هەوڵەکانی داکۆکیکردنە، کە سەکۆیەکی بۆ دابینکردووە بۆ پەیوەندیکردن، بەهێزکردن و ئیلهامبەخشین بە کەسانی دیکە.
لە میانەی وتارەکەیدا جیهان جەختی کردەوە لەسەر
سۆز و خولیای بۆ نیشتمانەکەی و خەڵکەکەی بە بەڕادەیەکی زۆر، و هاوکات گرنگی هاودەنگی و پشتیوانی لە دۆزی کورد، و داوا لە ئەمریکییەکان دەکات دان بە گرنگی بەشدارییەکانیان لە سەقامگیری و بەهێزکردنی کوردستاندا بنێن. پەیامەکەی لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بە قووڵی دەنگی دایەوە، کاتێک تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ژنان دەیگێڕن لە داڕشتنی داهاتووی کۆمەڵگا و نەتەوەکانیان.
لە کۆتایی قسەکانیدا جیهان هێزی پەیوەندی و کۆمەڵایەتی بیر هەمووان خستەوە. بانگەوازەکەی ڕوون بوو، کە دەیەوێت ئەمریکا لە پێناو ئازادی و کەرامەت و ئۆتۆنۆمیدا لەپشت گەلی کورد بوەستێت. جیهان بریفکی لە ڕێگەی داکۆکییە ماندوو نەناسەکەی و سەرکردایەتی ئیلهامبەخشەکەیەوە، نموونەی ڕۆحی خۆڕاگری و هێزی گۆڕینی بەخشندەیی دەخاتە ڕوو.
هەوەها پەیامەکەی جیهان بریفکی بۆ بەرەوپێش چوون، لێکتێگەیشتن و پشتیوانی لەنێوان گەلی کورد، و ڕێزگرتن لە دەنگی ئەو کەسانە کە خەبات بۆ دادپەروەری و یەکسانی دەکەن لە سەرانسەری جیهاندا.
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە ئەمریکا
شەممە
٨/٣/٢٠٢٥
8ê adra 2025an

























