top of page
< Back

فیدراســـیۆنی ژنانی دیاسـپۆرای کوردستانی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی G100 کۆبۆوە.

دەریــا قادر خۆشـــناو وەک بەرپرسی باڵی بەرگری و ئاسایش لە نەرویج هاوکات بەرپرسی فـیدراســیۆنی ژنانی دیاسپۆڕا لەنەرویج بەشداری کۆبوونەوەی گشتی G100 ی کرد.


بەرواری ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠ ی ســەرلەبەیانی فـیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆرای کوردستانی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی G100، کە پێکهاتبوون لە بەرپرسانی باڵەکانی ئاسایش و بەرکری لە وڵاتانی جیاجیای جیهان بەشــێوەی ئۆنلاین لە پلاتفۆڕمی زووم کۆبۆوە.


کۆبوونەوەکە لەلایەن بودیل ڤالیرۆ سیاسەتمەدار و ئەندام پەرمانی پێشووی ئەوروپا، و بەرپرسی کورسی جیهانی G100 ی باڵی ئاسایش و بەرگری، کرایەوە! سەرەتا بە یەکترناسینی بەشداربووان دەستی پێکرد.


ناوەڕۆکی بابەتەکان تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ئەندامان لە وڵاتەکانیان، کێشەکانی وڵاتان، چالاکی هەمەجۆر سەبارەت بە ژنان، هاوکات بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کێشەکانی وڵاتان فۆڕمێک ئامادەکرابوو، و داوا لە گشت ئەندامانی ئامادەبوو کرا کە فۆڕمەکە سەبارەت بە کێشەکانی وڵاتی خۆمان پڕبکەینەوە و پێشکەشی بکەین. ئەم فۆڕمە لە لیستێک بۆ پشکنینی جۆرەکانی ئاسایش پێکهاتبوو لەماوەی ساڵێکدا، واتا ساڵی ٢٠٢٣.

شایانی ئاماژەپێدانە کە لیستەکە بریتی بوو لە پشکنینی کێشە وهەڕەشە جیاوازەکانی سەر ئەو وڵاتەی لێوەی هاتووی واتا وڵاتی دایک، و یا ئەو وڵاتەی لێ ی ئەژیت ، تا بتوانرێت لە داهاتوویەکی نزیک گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، و هەوڵدانی بۆ بکرێت بۆ چارەسەر و چەسپاندنی ئاسایشی مرۆڤایەتی.

بۆ نموونە، ئاسایشی سەربازی، ئاسایشی ئابووری، ئاسایشی خۆراک، ئاسایشی تەندروستی، ئاسایشی ژینگە، ئاسایشی کەسی (توندوتیژی جەستەیی، تاوان، تیرۆر، توندوتیژی خێزانی، کاری منداڵان)، ئاسایشی کۆمەڵگا، و ئاسایشی سیاسی(سەرکوتکاری سیاسی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ).

تێبینی:

G100 ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، لە ١٠٠ ژنی سەرکردە و لێهاتوو لە سەرانسەری جیهان پێکهاتووە، کە پێشەنگی ١٠٠ باڵی جیاوازی جیهانی ئەکات، هەر باڵێک جگە لە دیدگای گشتی G100 هاوکات دیدگای تایبەتی خۆی هەیە.


جێگای باسە کە تەواوی کۆبوونەوەکە بەزمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو، تیاییدا وڵاتانی وەک؛ سوید، نەرویج، هۆڵەندا، ئیسپانیا، ئەفریقیا، نیوزلەندا، سویسرا، هیندستان و زۆر وڵاتی تر تێیدا بەشداربوون.

لەکۆتاییدا، جەخت کرا لەسەر لە پلان و گرنگیدان بە و پرۆژانەی کە دەبنە فاکتەری خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی بەتایبەت ژنان.

21ê rbna 2025an

bottom of page