top of page

ڤیستیڤاڵی كلتووری گەلان لەشاری كۆڵ بۆتن
ڕێكەوتی ١١ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٥; بەڕێزان (دەریا قادر خۆشناو) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و ( ئەڤین حاجی و كوێستان عمرزادە) لە فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی/ نەرویج، بەشداربوون لەڤیستیڤاڵی كلتووری گەلان لەشاری كۆڵ بۆتن، كە لەلایەن خاتوو ئاڤان ساڵح، چالاكوان و یەكێك لەستافی ڕێكخەرانی ڤیستیڤاڵەكە، بانگهێشتكرا بوون.
شایانی ئاماژەپێكردنە، لەم ڤیستیڤاڵەدا چەندین نەتەوەی جیاواز بە چالاكی جۆراوجۆر بەشداربوون. نەتەوەی كوردیش یەكێك بوو لە بەشداربووە دیارەكان كە بە چەندین بڕگەی جیاواز تایبەت بە كەلتوور و نەریتی كوردەواری، بەشداربوو.
11ê cota 2025an
bottom of page



















