
بەشداریکردنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، کۆمیتەی نەرویج لە کۆنفرانسی ئاشتی نۆبڵ!
بەشداریکردنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، کۆمیتەی نەرویج لە کۆنفرانسی ئاشتی نۆبڵ!
ڕۆژی پێنج شەممە، بەرواری ٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی، کۆمیتەی نەرویج کە پێکهاتبوون لە دەریـــا قادر خۆشناو، کوێســـتان عومەرزادە، شــەونم عەلی، و هەروەها ڕەنگین مهیمە بە ئۆنلاین بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی ئاشتی نۆبڵیان لەسەر مافەکانی ژنان کرد!
دروشمی کۆنفرانس “دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەبێ بەدیهێنانی مافەکانی ژنان مەحاڵە”
ناوەڕۆکی کۆنفرانسی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ باسی لە گەڕانەوەی مافەکانی ژنان و لێکەوتەکانی بۆ ئاشتی کرد، و ئەو چارەسەرانە خرانەڕوو کە دەتوانن بەشداری بکەن لە بەهێزکردنی ژنان و بەهێزکردنی یەکسانی لە سەرانسەری جیهاندا و بۆ ڕێزگرتن لەو پاڵەوانانەی کە ماندوو نەناسانە کار دەکەن، سەرنجیان لەسەر چارەسەرەکانە و هیوابەخشن!
کۆنفرانسەکە لە ناوەندی ئاشتی نۆبڵ لە ئۆسلۆ بەهەردوو شێوازی ئامادەبوون و دیجیتاڵی، بەبەشداری چەندین کەسایەتی پێشووی براوەی خەڵاتی نۆبڵ، هاوکات دکتۆر فاتو بنسودا پارێزەر، و داواکاری گشتی پێشووی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان(لاهای)، و داواکاری گشتی و وەزیری داد لە گامبیا، کە ئێستا وەک کۆمیساری باڵای گامبیا لە بەریتانیا کاردەکات، بەڕێوە چوو.
بڕگەی دووەمی کۆنفرانسەکە فیستیڤاڵی “ژن ژیان ئازادی” بوو.
کۆنفراسەکە لە سەرانسەری جیهاندا بەشێوازی دیجیتاڵی بۆ بینەران دەگوازرایەوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گەیشتە نزیکی سەد هەزار بینەر.
5ê îlna 2024an

























