
فیدراســــیۆنی ژنانی دیاســــــپۆڕای کوردستان/ نەرویج، لە شاری Askim بەشـــدار بوون لە بۆنەی ٨ ی مارس ڕۆژی ژن، لەژێر ناونیشانی kvinnekraft واتا هێزی ژنان.
سەکۆیەک بۆ هێزی ژنان و بەرەوپێشبردنی یەکسانی.
لەسەر بانگهێشتی indre Østføld kvinnegruppen واتا گروپی ژنانی ناوەندی ئۆستفۆڵد، فیدراســــیۆنی ژنانی دیاســــــپۆڕای کوردستان/ نەرویج، کە پێکهاتبوون لە دەریـــاخۆشـــناو، و کوێســــتان عومەرزادە، لە شاری Askim بەشـــدار بوون لە بۆنەی ٨ ی مارس ڕۆژی ژن، لەژێر ناونیشانی kvinnekraft واتا هێزی ژنان.
بۆنەکە پێکهاتبوو لە زنجیرە چالاکیەکی هەمەجۆر و تایبەت بە بابەت و زانیاری گرنگ و وتاری سەردەمیامە.
تەوەرە سەرەکیەکان:
سەلامەتی لە کاری خۆبەخشی و تەندروستی ئافرەتان، ئافرەتان و منداڵان وەکو سەرپەرشتیاری.
زانیاری تەندوستی و دەروونی.
زانیاری لەبارەی دەرمان و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەکان.
لە کەرتی گشتیدا - بەشداریکردن هێز دروست دەکات
"توندوتیژی لە پەیوەندییە نزیکەکاندا" لە ڕێگەی فیلمی سینەما "شەو"، فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار نمایشکراوە، لە سیناریۆ و دەرهێنانی مۆنا یۆهان هۆێل.
ڕاستەوخۆ دوای نمایشکردنی فیلمەکە، گفتوگۆیەک لەگەڵ نوێنەرانی پۆلیس، چاودێری منداڵان، ناوەندی قەیرانەکان و شارەوانی.
شایانی باسکردنە کە چالاکیەکان لەلایەن چەند ڕێکخراوێک وەک
Askim prestegård، یانەی soroptimist indre Østfold و گروپی ژنانی ناوەندی ئۆستفۆڵد indre Østfold هەروەها بەهاوکاری چەندین کەسی بەتوانا و شارەزا و بەئەزموون،ڕێکخرابوو.
لە کاتژمێر ١١:٤٥ دەستیپێکرد، تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ ی خایاند.
8ê adra 2024an





