top of page
< Back

دەزگای کەلتووریی یاد بە هاوکاری فیدراسۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی, کۆرێکی بۆ شاعیر و چالاکوانی کورد خاتوو دەریا قادر ساز کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢ی٥ی٢٠٢٤، لە شاری هەولێر، دەزگای کەلتووریی یاد بە هاوکاری فیدراسۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، بە ئامادەبوونی خاتوو شیرین زەکی بەرپرسی فیدراسیۆن، کاک ڕەشید محمد چالی، خاتوو تاڤگە ڕەشید، کاک زانیار شێروانی و خاتوو شەونم ئەندامانی فیدراسیۆن، کۆرێکی بۆ شاعیر و چالاکوانی کورد خاتوو دەریا قادر ساز کرد کە جگە لە خوێندنەوەی بەشێک لە شێعرەکانی، شرۆڤەی ئەدەبی بۆ بەرهەمە شێعرییەکانی کرا، هەروەها دیوانی شێعری خۆی بە ئامادەبووانی کۆڕەکە بەخشی.

شایەنی ئاماژەپێدانە کە خاتوونی شاعێر “دەریا قادر” لە دەستەی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و بەرپرسی کۆمیتەی وڵاتی نەرویجە لە فیدراسێون.



ree
ree
ree
ree

2ê glna 2024an

bottom of page