
پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بۆ خاتوو سەیران زاوێتی
پیرۆزبایی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بۆ خاتوو سەیران زاوێتی:
بەناوی بەرپرس و دەستەی بەرێوەبردن و ئەندامانی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، جوانترین پیرۆزبایی لە خاتوو ( سەیران زاوێتی) دەکەین بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی ئەندامی سەرکردایەتی لەپارتی ( CD&V) بەلجیکی، کە توانیان بەشداری لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتی بەلجیکا/شاری لیڤن بکەن و سەرکەوتوو بن.
خاتوو سەیران یەکێکە لەنموونەی ئەو ئافرەتانەی کە لەتاراوگە توانیویانە ڕۆڵ و بوونی خۆیان وەک ئافرەتی کورد بسەلمێنن، وبەشدارییەکی کارایان لەکۆمەڵگە ھەبێت. ئەم سەرکەوتن و دەستکەوتانەش بوونەتە جێگەی شانازی بۆ سەرجەم ئافرەتانی کوردستان.
ھیوای سەرکەوتن بۆ خاتوو سەیران و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەخوازین، ئومێدەوارین ھەمیشە سەرکەوتوو و پێشەنگ بن.
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

27ê cota 2024an





