top of page
< Back

فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج و دیدار لەگەڵ نەتەوەی سامیەکان لە نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامیەکان لە ئۆسلۆ!


فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج و دیدار لەگەڵ نەتەوەی سامیەکان لە نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامیەکان لە ئۆسلۆ!

بەرواری ١٧/٤/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، شاندی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەرویج کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دەریا قادر خۆشناو، شەونم نادری، و کوێستان عومەرزادە،

بەیاوەری شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان

د.نورەدین خۆشناو، مەسعوود ناسری، و ئیلگن ڕودی، سەردانی نوێنەرایەتی پەرلەمانی سامیەکانیان کرد لە ئۆسلۆ.

لەم سەردانەدانە لەلایەن میکل بێرگ نوردلی، وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی، و کریستین بالاری، بەرپرسی سەنتەری زمان لە پەرلەمانی سسامیەکان لە ئۆسلۆ بەگەرمی پێشوازی لە شاندەکان کرا.

لەم سەردانەدا باسێکی تێروتەسەل لە هەردوو لاوە سەبارەت بە نەتەوەی سامی و نەتەوەی کورد پێشکەش کرا.

تەوەری چاوپێکەوتنەکە بریتی بوون لە پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان کورد و نەتەوەی سامیەکان لە نەرویج، هاوکات ناساندنی کوردستان و نەتەوەی کورد، ناساندنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆسلۆ، گفتوگۆکردن لەسەر خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوو نەتەوە و کولتوور، مێژوو، هونەر و ئەگەری دەرفەتەکانی هاوکاری لەگەڵ سامیەکان، هەروەها پلانی داهاتوو بۆ دیدار و چالاکی هاوبەش لەگەڵ سامیەکان، و هاوکاری فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لەگەڵ فیدراسیۆنی ژنانی سامیەکان لە نەرویج.



ree
ree

17ê nsna 2024an

bottom of page