top of page
< Back

فیدراسـیۆنی ژنانی دیاسپــۆڕای کورســتانی کۆمیتەی خۆی لە وڵاتی نەرویج پێکهێنا!


فیدراسـیۆنی ژنانی دیاسپــۆڕای کورســتانی کۆمیتەی خۆی لە وڵاتی نەرویج پێکهێنا!

ڕۆژی شــەممە ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:١٢ ی نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتی و سەرۆکی کۆنفیدراســیۆنی ڕەوەندی کوردوسـتانی، و ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندام و کوردوســتانیانی بەڕێزی دانیشــتووی وڵاتی نەرویج، لەیەکەم دایدار و کۆبوونەوە دا کۆمیتەی نەرویجـیان بەفــەرمی ڕاگەیـاند.

ســەرەتا بەخێرهاتنی ئەندامان، میوانان و ئامادەبووانی بەڕێز لەلایەن بەرپرســی دیاریکراوی کۆمیتە، و خولەکێک ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شــەهیدانی کورد و کوردوســتان دەســتی پێکرد.

بەپێ ی ئاجێندای داڕێژراو پڕۆگرامی ڕۆژ بەم شـێوەیە بەڕێوەچوو:

١- بەخێـرهاتنی ئامادەبووان و میوانان، و ڕاگــەیاندنی دەســتبەکاربوونی کۆمـیتە لەلایەن بەرپرسـی کۆمیــتە دەریــا خۆشـــناو.

٢- بەئـۆنلاین، بانگهێشتی هەردوو خـاتوونانی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی گشــتی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆرای کوردستان خاتوو شــیرین زەکی وخاتوو شـەهێن زاداحمد بۆ پێشــکەشـکردنی وتە، و پەیامی پیرۆزبایی فیدراســیۆن.

٣- خـــــۆناســاندنی بەشــداربووان.

٤- وتــە و پەیـامی پیرۆزبایی لەلایەن بەڕێز کاک دکتۆر نورەدین ڕێکخەری گشــتی کۆنفیدراســیۆنی ڕەوەندی کوردوســتانی، و ڕاگەیاندنی پشــتیوانیان بۆ هاوکاری بەردەوامی فیدراســیۆنی ژنان کۆمیتەی نەرویج.

٥- وتـە و پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن کاک عــەدنان مـوختـار، ســەرۆکی فیدراســیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی نـەرویج، هاوکات نیشــاندانی پشــتیوانی و هاوکاری بۆ فیدراسـیۆنی ژنان، کۆمیتەی نەرویج.

٦- پێشـکەشـکردنی پەیامی پیرۆزبایی و بەڵێنی پشـتیوانی حیزبی نەرویجی SV- Sosialistisk Venstreparti

لەلایەن نوێنەری ئەم حیزبە بەڕێز کاک مەسعود ناسڕی.

٧- خوێندنەوە، و وردبوونەوە لە خاڵە گرنگەکانی پـەیڕەو و پڕۆگرام، و ناســاندنی فیدراســیۆن، کۆمیتەی نەرویج.

٨- هەڵبژاردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بەزۆرینەی دەنگ، ٥ کەس وەک ئەندامی سەرەکی و ٢ کەس وەک جێگر، و دووابەدووای ئەوە پلاندانان بۆ دابەشـــکردنی ئەرکــەکانی کۆمیتە.

پـشـــوو، نیوکاتژمێر

٩- وەرگرتنی پـێشــنیارەکان بۆ پڕۆگرامی کار، پڕۆژە، و چالاکیەکانی داهاتوو.

١٠- پێداچوونەوەی گشــتی، و کــۆتایی.

کــۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٦:١٦ بەســەرکەوتوویی کــۆتـایی پێـهات.



17ê sbta 2024an

bottom of page