top of page
< Back

دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەئامادەبوونی بەرێزان ( شیرین زەکی) بەرپرسی فێدراسیۆن و ئەندامانی دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆن، کۆتا کۆبوونەوەی مانگی ئۆکتۆبەری ئەنجامدا.


رێکەوتی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤؛ دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بەئامادەبوونی بەرێزان ( شیرین زەکی) بەرپرسی فێدراسیۆن و ئەندامانی دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆن، کۆتا کۆبوونەوەی مانگی ئۆکتۆبەری ئەنجامدا.


لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر کاروچالاکییەکانی فێدراسیۆن لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان، بەتایبەت ڕۆڵی ئەندامانی فێدراسیۆن وەک چاودێری نێودەوڵەتی لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چالاکییەکانی رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان کرا، و ھاوکات لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک کارو چالاکی ھەمەچەشن بیروبۆچوونی جیاواز خرانەڕوو و بڕیاریان لەسەردرا.

لەکۆتاییدا، جەخت کرایەوە لە بەردەوامیدان و گرنگیدان بەو پرۆژانەی کە دەبنە فاکتەری خزمەتکردنی زیاتر بەئافرەتانی کوردستان.



27ê cota 2024an

bottom of page