top of page

فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لە نەمســا، ٨ی مارس ڕۆژی ژنانیان بەرز نرخاند!
بۆ یادکردنەوەی ٨ی مارس ڕۆی جیهانی ژنان فیدراسيۆنی ژنانی دیاسپۆڕای کوردستانی لە نەمســـا کە پێکهاتبوو لە بەرپرسی فیدراسیۆن خاتوو هێــوا حسین بەژداریان کرد لە مەزنترن خۆپیشاندان بەهاوکاری (٤٥٠٠) لە کەسایەتی و ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە جیاوازەکانی شاری لینزی وڵاتی نەمســا.
دروشمی خۆپیشاندانەکە بۆ ڕۆژی جیهانیی ژنان بریتی بوون لە: خەبات بۆ ناردنی پەیامێکی بەهێز، و بۆ یەکسانی و دادپەروەری .
هاوکات مافی ژن واتا مافی مرۆڤ و ئێمە خەبات بۆ جیهانێک دەکەین کە هەموو ڕەگەزەکان مافی یەکسانیان هەبێت، دوور لە جیاکاری، ستەم و توندوتیژی.
لەکۆتاییدا جەختیان لەسەر بەردەوامیی پابەندبوون بە کۆمەڵگایەکی دادپەروەر کردەوە.
فیدراســـیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردســتانی لە نەمســا
شەممە
٨/٣/٢٠٢٥
8ê adra 2025an
bottom of page





