
فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە نەمسا باس لە ڕۆڵی ژنان و دەستپێشخەرییەکانی داهاتوو دەکات
رێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٤؛ فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لەوڵاتی نەمسا بەئامادەبوونی بەرێزان ( شیرین زەکی) بەرپرسی فێدراسیۆن و ( ھێڤا حسێن ) ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی فێدراسیۆن لەوڵاتی نەمسا، و ژمارەیەکی بەرچاو لەچالاکوانان و ژنانی نەمسا، کۆنفرانسێکی رێکخست.
بەرنامەی کۆنفرانس چەند برگەیەکەی جیاوازی لەخۆگرتبوو، لە سەرەتادا خاتوو شیرین زەکی، وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا ئاماژەی بە ئامانجی دامەزراندنی فێدراسیۆن کرد، و گرنگی ڕۆڵ و زەروویەتی فێدراسیۆن بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.
برگەی دووەم تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر رۆڵی گەلی کوردستان لەوڵاتی نەمسا ، ھەروەھا تیشک خرایە سەرئەوەی کە ژنانی کورد لەنەمسا پێویستە چی بکەن بۆ گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونیان لەنەمسا.
برگەی دووەم وکۆتایی کۆنفرانس تایبەت بوو بە خۆناساندنی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی و پێشکەشکردنی روئیای فێدراسیۆن بۆ پرسی ژنان لەوڵاتی نەمسا.
کۆنفرانس بەسەرکەوتوویی کۆتایی بەکارەکانی ھێنا، و راسپاردەکانی کۆنفرانس دەبنە ئەجێندا و خاڵی داھاتووی کارەکانی فێدراسیۆن لەوڵاتی نەمسا.





15ê tbxa 2024an

